دەربارەی ئەمڕۆ

ئەمڕۆ پلاتفۆرمێکی کۆکەرەوەی هەواڵ و بابەتەکانە لە وێب و سەرچاوە هەواڵییەکانەوە, لە ساڵی ٢٠١٧ەو بڵاوکراوەتەوەو لەو کاتەوە چەندین جار نوێکراوەتەوەو گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە. ئەمڕۆ لەسەر ئامێرەکانی (ئەندرۆید، iOS، وێب) بەردەستە. ئەمڕۆ هەوڵێکی تاکە کەسییەو لەلایەن گەشەپێدەر (Developer) "خۆشبین عەلی" گەشەی پێدراوە،

سەرەتای دروستبونی ئەمڕۆ دوو ئامانجی سەرەکی لە پشت بوو:

  1. دورکەوتنەوە لە سۆشیال میدیا، بەهۆی ئەوەی کاتێک سەردانی سۆشیال میدیا دەکەین بۆ وەرگرتنی هەواڵ یان زانیارییەک، لە پەنا ورگرتنی زانیارییەکە یان هەتا دۆزینەوەی هەواڵەکە چەندین بابەتی بێ سوود دێتە پێش چاومان و کاتێکی زۆرمان بەفیڕۆ دەڕوات و کاتێک بەخەبەر دێین ئەوەی ئێمە بۆی هاتبوین هەر بیریشمان نەماوە چی بوو. هەر بۆ ئەم مەبەستە پلاتفۆڕمی ئەمڕۆ خۆکارانە هەڵدەستێت بە کۆکردنەوەی هەواڵ و زانیاری لە چەند سەرچاوەیەکی دیاریکراوەوە، بە ئاماجی پێدانی هەواڵ و زانیاری لە زوترین کاتدا وە بەفیڕۆدانی کەمترین کات.
  2. هەروەها کۆکردنەوەی بابەتە گرنگە کوردییەکان، لە هەنگاوی دووەمدا (لەم وەشانە نوێیەدا)، ئەوەی سەرنجمداوە کاتێک بە دوای شتێکدا دەگەڕێی بە کوردی لە ئینتەرنێت بەهۆی ئەوەی کە زۆربەی بابەتەکان لە فەیسبووک نوسراون زۆر بە زەحمەت دەتوانیت بابەتێکی کوردی بدۆزیتەوە لە وێبدا، ئەویش بەهۆی ئەوەی کە فەیسبووک ڕێگری دەکات لە مەکینەکانی گەڕانی وەک گووگڵ بابەتەکان تۆمار بکەن لای خۆیان و دواتر لە کاتی گەڕاندا بیاندۆزیتەوە بۆ نمونە (کاتێک بۆ بابەتێکی مێژوویی کوردی یان لێکدانەوەی ووتەیەک یان سەرچاوەی ووشەیەکی کوردی دەگەڕێی لە وێب زۆر بە دەگمەن شتێکی لەسەر دەدۆزیتەوە، بەڵام ڕۆژانە چەندین جار ئەم بابەتە جوانانە لە سۆشیال میدیا دێنە بەرچاومان). کە ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی چەندین بابەتی جوان کە بە زمانی کوردی نوسراون تەنها بۆ ماوەیەکی کاتی لەبەرچاوی خەڵک بن و دواتر دەبن بە هەڵم و دەفەوتێن بەهۆی ئەوەی کە فەیسبووک مەکینەیەکی گەڕانی باشی نییە خۆی، وە ڕێگەش نادات مەکینەکانی گەڕان بتوانن ئەو بابەتانە تۆمار بکەن.

هەرچەندە ئێمە بە سوود وەرگرتن لە تەکنەلۆجیا توانیومانە کێشەی خاڵی یەکەم چارەسەربکەین بە دیاریکردنی سەرچاوەکان و دواتر خۆکارانە کۆکردنەوەی هەواڵەکان لێیان، بەڵام بۆ هەنگاوی دووەم ئێمە تەنها توانیومانە پلاتفۆرمەکە ئامادەبکەین بۆ نوسەران کە تیایدا بنوسن و بابەتاکانیانی تێدا بڵاو بکەنەوە.

هەڵبەت پێویستە خەڵکی بەگشتی لەوە تێبگەن بە تایبەتی نوسەران یان ئەو کەسانەی کە بابەتی سەرنجڕاکێش دەنوسن، کە سۆشیال میدیا شوێنی بڵاوکردنەوەی هەست و سۆزە کەسییەکانمانن نەک شوێنێک بۆ نوسینی بابەتە گرنگەکان، هەر ئەمەشە بۆتە هۆکاری ئەوەی کە بابەتەکان بە سەرنجی زبر و پڕ جنێو وەڵام بدرێنەوە، چونکە ئەو بابەتەی تۆ نوسیوتە بنەڕەتدا بۆ ئەوان نەنوسراوە، ئەسڵەن لەوانەیە هەر تاقەتی ئەوەشی نەبێت بیخوێنێتەوە.سەرەڕای ئەوەش نوسینی بابەتەکان تەنها بۆ ماوەیەکی کاتی لەبەر چاوی خەڵک دەمێنێتەوە، بەڵکو بمێنێتەوەو هەرکات کەسێک بە تایبەت بە دوای بابەتێک یان شتێکدا گەڕا بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری بێت یان توێژینەوە بابەتەکانیان بدۆزرێتەوەو سوودی لێوەربگیرێت.

بە هیوای سوود وەرگرتن لێی

گەر خوازیاریت هاوکاری ئەم پڕۆژەیە بکەیت دەتوانیت سەردانی ئەم لینکە بکەیت.

بۆ پەیوەندی کردن:

ئیمەیڵ: [email protected]

ژمارەی مۆبایل: 3949 971 771 0964

سەرنجەکان (0)